٤٠ بەندکراوی ئەفغانستانی کە لە وڵاتی پاکستان دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران و رەوانەی وڵاتەکەیان کران.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی پەنابەران و گەڕاندنەوەی پاکستان، ٤٠ بەندکراوی ئەفغانستانی کە لە وڵاتی پاکستان دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران و رەوانەی وڵاتەکەیان کران.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، ١٩ بەندکراو سزای ٢ مانگ تاوەکو ٥ ساڵ بە سەریان سەپێندرابوو و دوای ئازادکردن گەڕانەوە وڵاتەکەیان. هەروەها ٢١ ئەفغانی کە مۆڵەتنامەیان نەبوو ئازادکران و گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
وەزارەتەکە باسی لەوە کرد، ٤٥ بەندکراوی دیکەش چەند ڕۆژ پێشتر ئازاد کرابوون و گەڕابوون وڵاتەکەیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری کالیفۆرنیا دوو ئاگرکەوتنەوەی نوێ لە ناو دارستان بەهۆی بایەوە روویانداوە. ئەمەش لەلایەن پۆرتاڵی ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی راهێنانی پۆلیس لە ویلایەتی گیلانی وڵاتی ئێران ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.
دەیان سەهیۆنیی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.